ڤاڵڤێردی توڕه‌بوون و نیگه‌رانییه‌كانی مێسی ئاشكرا ده‌كات
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك بارودۆخی په‌یوه‌ست به یانه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه و نه‌یشارده‌وه كه یاریزانه‌كانیان ئه‌مڕۆ به نیگه‌رانی مه‌شقه‌كانیان كردووه.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا گوتی: ئه‌مڕۆ كه‌متر له جاران مه‌شق و راهێنانمان كرد، چونكه یاریزانه‌كان به‌هۆی كرانه ده‌ره‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگ نیگه‌ران بوون.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: بێگومان مێسی نیگه‌ران بوو، چونكه یه‌كێك له ناسناوه گه‌وره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام من دڵنیام مێسی پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بهێنێت زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگ ده‌باته‌وه.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: مێسی جارێ ده‌رفه‌تی زۆری له‌به‌رده‌م ماوه، تا ئێستا 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتیناش ناسناوی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت.
ڤاڵڤێردی ره‌تیشی كرده‌وه كه ئه‌وه خراپترین وه‌رزی ئه‌و بێت له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی گوتیشی: ناكرێت به‌هۆی كرانه ده‌ره‌وه‌مان له چامپیۆنزلیگ بچینه ماڵه‌وه دابنیشین و ده‌ست به گریان بكه‌ین.
له باره‌ی خیانه‌تكردنی یانه‌كان و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر، ڤاڵڤێردی ره‌تی كرده‌وه كه هیچ قسه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكات و گوتی: من هیچ زانیارییه‌كم له‌و ڕووه‌وه نییه.
له گه‌ڕی 32ـی لالیگا سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 5:15 خوله‌كی ئێواره یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ڤالێنسیا ده‌كات.