"پێرێز له دوایین سات سووپرایزی بۆ هانده‌رانی ئاماده كردووه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێز له دوایین ساتی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان 2 یاریزان ده‌كاته سووپرایز بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی.
پێگه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌یشتۆته گفتووگۆی كۆتایی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزان، یه‌كێكیان تیاگۆ ئالكانتارای ناوه‌راستكاری بایرن میونشنه و دووه‌میان رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبه‌ری ڤالێنسیایه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئۆفه‌رێكی فه‌رمی به 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی بایرن میونشن كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئالكانتارا، به‌ڵام یانه باڤارییه‌كه ئه‌م ئۆفه‌ره‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و نزیكه له‌وه‌ی به 60 ملیۆن یۆرۆ رێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه ڤالێنسیا ئۆفه‌رێكی 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له رۆدریگۆ مۆرینهۆ پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ڤالێنسیا ئۆفه‌ره‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و نزیكن له‌وه‌ی به 70 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ن.