ئه‌و یاریزانه كێیه كه زێدان حه‌ز به یاریكردنی ده‌كا؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكدا ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه زۆر حه‌ز به سه‌یركردنی ده‌كات و هیوای ئه‌وه‌یش ده‌خوازێت پێوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیاوه بكا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015)، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیادا بڵاو كرایه‌وه، زینه‌دین زێدان، ڕاهێنه‌ری تیپی كاستیلای ڕیال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا كه زۆر حه‌ز به یاریكردنی ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی به‌لژیكی یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی ده‌كا.
زێدان پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی یوڤێنتووس و ڕیال مه‌درید كردووه، ده‌شڵێت: "هازارد یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه لای من زۆر په‌سه‌ند و خۆشه‌ویسته، له دوای كریستیانۆ و مێسی ئه‌و یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌م سه‌یری یاری بكه‌م."
زێدان پێشتر مۆندیالی 1998ـی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌سنا بردۆته‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌گه‌ری هاتنی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید، زیزۆ ده‌ڵێت: "من هانده‌ری هازاردم و حه‌ز ده‌كه‌م به درێسی یانه‌ی شاهانه‌ی ببینم، به‌ڵام هێشتا ئه‌و یاریزانی یانه‌ی چێڵسییه."
ئیدین هازاردی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌پێی ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانیش نێوانی زۆر له‌گه‌ڵ (مۆرینهۆ) خراپه، ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌ر لیگ له كۆی 11 ده‌ركه‌وتن هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه و ته‌نیا 2 ئه‌سیستیشی هه‌بووه، 966 خوله‌ك یاری كردووه و كارتێكی زه‌ردیشی وه‌رگرتووه.