به‌رازیل له یاریگه‌ی ئارسێناڵه‌وه ئاماده‌كاری بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی ده‌كات
برازیل به ئاماده‌بوونی ئه‌ستێره‌كانی له سه‌رووی هه‌موویان نێیمار داسێلڤا له یاریگای له‌نده‌ن كۆڵنی تایبه‌ت به راهێنانه‌كانی ئارسێناڵ له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆرگوای به‌رده‌وامه.
بڕازیل له یه‌كه‌مین یاریی دۆستانه رۆژی هه‌ینی داهاتوو رووبه‌رووی ئۆرگوای ده‌بێته‌وه پاشان 20ـی مانگ دیسانه‌وه له یارییه‌كی دۆستانه رووبه‌رووی كامیرۆن ده‌بێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیش دۆگلاس كۆستای هێرشبه‌ری برازیل باسی له دۆخی هه‌لبژارده‌كه‌ی كرد و ره‌تی كرده‌وه ده‌رباره‌ی رابردوو وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
كۆستا گوتی: دۆراندن له مۆندیال قورسترین دۆرانی ژیانی من بوو هه‌وڵ ده‌ده‌ین جارێكی دیكه ئه‌و ئه‌نجامه خراپه روو نه‌داته‌وه، تیمه‌كه رۆژ به‌رۆژ باشتر ده‌بێت هه‌میشه چاومان له ده‌ستكه‌وتی زیاتره ده‌مانه‌وێت ببینه نموونه‌ی منداڵه‌كان و به شێوازێكی باش مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
دۆگڵاس كۆستا ده‌شڵێت: راسته دوو یاریی داهاتوومان یاریی دۆستانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه گرینگ نییه لای ئێمه ئاستی به‌رز و راهێنانی به‌رده‌وام گرینگه بۆ ئه‌ویه برازیل به ناوه گه‌وره‌كه‌ی بمێنێته‌وه، من پێشتر له‌سه‌ر كاره‌كانم داوای لێبوردنم كرد و نامه‌وێت هیچ كات باسی بكه‌مه‌وه من دان به هه‌ڵه‌ی خۆمدا ده‌نێم و پێویسته واز له‌و جۆره پرسیارانه بهێنن.