ماوریزیۆ ساری: چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه له نێوان ئه‌م 2 یانه‌یه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی 2 یانه بۆ ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر ده‌كات و ئاماژه به ناوی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ناكات.
ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌توانێت نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
ساری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به دووه‌م به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات، پێیوایه تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی خه‌ونه‌كانه.
ماوریزیۆ ساری كه هاوینی رابردوو شوێنی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی گرته‌وه و یانه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی پێنجه‌می وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا له چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش بووه و به‌شداریی له یۆرۆپا لیگ ده‌كات.