راپۆرتێك ده‌یسه‌لمێنێت كه ئێتاڵیا هێشتا هیوای بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018 ماوه
ئیتاڵیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی له مۆندیالی رووسیا بێبه‌شكران به‌دوای هیوایه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه تیمه‌كه‌یان له مۆندیال ببیننه‌وه، كه یه‌كه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی ساڵی1958 له مۆندیال داده‌بڕێن، ئه‌وان خاڵیكی یاساییان دۆزیوه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ستۆی هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه بگه‌نه مۆندیال.
رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی كه دوای رۆژنامه‌كانی لاگازێت و كۆرێری دیلۆ سپۆرت سێیه‌م دیارترین رۆژنامه‌ی ئیتاڵیایه، راپۆرتێكی له‌سه‌ر به‌ندی حه‌وته‌می یاساكانی فیفا بڵاوكردۆته‌وه، كه تایبه‌ته به جامی جیهانی و پاڵاوتنه‌كان.
له‌م به‌نده‌دا هاتوووه له ئه‌گه‌ری دوورخرانه‌وه یاخود كشانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و 32 هه‌ڵبژارده‌یه‌ی بۆ مۆندیال به‌هه‌ر هۆیه‌ك، ئه‌وا فیفا ده‌توانێت شوێنه‌كه‌ی به هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه بدات كه نه‌گیشتووه‌ته مۆندیال، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامه‌كانی پاڵاوتن، به‌ڵكو به‌سه‌یركردنی پۆلێنی و فیفا به‌رزترین كورسیه به‌تاڵه‌كه ده‌داته ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له به‌رزترین پله‌ی پۆلێنی نه‌گه‌یشتووه‌ته مۆندیال.
توتو سپۆرت له راپۆرته‌كه‌یدا دیارترین ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی دیاریكردووه بۆ كشانه‌وه یان دوورخرانه‌وه‌یان به‌هۆی دۆخی سیاسیه‌وه، كۆریای باشوور له‌سه‌رووی لیسته‌كه‌یه به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور، و دواتریش ئێران و سعوودیه و نایجیریا و سه‌نیگال و میسر ده‌بینرێن.
پێشتر ئه‌م رووداوه تۆماركراوه به‌ڵام له مۆندیال نه‌بووه به‌ڵكو له یۆرۆی 1992 یوگسلافیا به‌هۆی جه‌نگی به‌لقان دوورخرایه‌وه و دانیمارك شوێنی گرته‌وه و هه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش بووه پاڵه‌وان.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیتاڵیا ده‌یه‌وێت گوشار بخاته سه‌ر فیفا و ئه‌و هه‌ڵبژاردانه له مۆندیال دووربخاته‌وه كه به‌جه‌نگی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی تێوه‌گلاون، له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌مه كه پێشتر له مێژووش وێنه‌ی هه‌بووه، ئیتاڵیا شوێنیان ده‌گرێته‌وه و به ئامانجی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت موعجیزه دروست بكات.