زێدان پێكهاته‌ی ریال مه‌دریدی بۆ مۆندیالی یانه‌كان بڵاو كرده‌وه
یانه‌ی ریال مەدرید دوای گۆڵبارانکردنی یانه‌ی سێڤییای میوانی له لالیگا، بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان گەشتی ئیماراتی کرد.
شاندی یانه‌ی ریال مه‌درید به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مۆندیالی یانه‌كان به ئاماده‌بوونی هه‌موو یاریزانه‌كانی له ئیسپانیاوه بۆ ئه‌بوزه‌بی ئیمارات گه‌شتی كرد،
زیدان بۆ ئه‌م یارییه 24 یاریزانی تیمی یه‌كه‌می بانگهێشت كردووه و چه‌ند یاریزانێكیش كه تا ئێستا پێكانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه گه‌شیتیان كردووه.
ریال مه‌درید چوارشه‌مه‌ی داهاتوو له یاری پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كان رووبه‌رووی جه‌زیره‌ی ئیماراتی ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه یانه‌یه‌كی ئیماراتی ده‌گاته یاری پێشكۆتایی.
ریال مه‌درید چواره‌مین جاره به‌شداری مۆندیالی یانه‌كان ده‌كات پێشتریش دوو جار بووه‌ته پاڵه‌وان.