بەوێنە.. کوڕەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ئەکادیمیای یۆڤێنتۆسەوە کرد

لەمەودوا جۆنیۆر لە تیپی خوار نۆ ساڵانی ئەکادیمیای یۆڤێنتۆس یاریی دەکات

جۆنیۆری کوڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ئەکادیمیای یانەی یۆڤێنتۆسەوە کرد و لەمەدوا لە ریزی ئەو ئەکادیمیایە یاریی دەکات.

ماڵپەڕی کاڵچیۆمێرکاتۆی ئیتالی ئاشکرایکردووە، رۆژی شەممەی رابردوو جۆنیۆی کوڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یۆڤێنتۆسی ئیتالی بەفەرمی پەیوەندی بە ئەکادیمیای بیانکۆنێرییەوە کردووە و لەمەودوا کوڕەکەی کریس لە تیپی خوار نۆ ساڵانی ئەکادیمیاکە یاریی دەکات، کە رۆژی شەممە هاوشانی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی کریستیانۆ ئامادەی راهێنانەکانی ئەکادیمیاکە بوو و بەشداریی یەکەم راهێنانی ئەکادیمیاکەی کردووە.

جۆنیۆر هاوشانی داڤیدی کوڕی کلاودیۆ مارکیزیۆ و ماتیای کوڕی بارزالی لە ئەکادیمیایەکە یاریی دەکات، کە پێشتر کاتێک لە مەدریدیش بوو، کوڕەکەی کریس هەمیشە یاریی تۆپی پێی دەکرد، تەنانەت لە خولی قوتابخانەکەیدا خۆنیۆ خەڵاتی گۆڵکاری خولەکەکەی پێبەخشرابوو.

جۆنیۆری کوڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یەکەم راهێنانی لە ئەکادیمیای یۆڤێنتۆس
جۆنیۆری کوڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یەکەم راهێنانی لە ئەکادیمیای یۆڤێنتۆس