زێدان دوایین قسه‌ی خۆی له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن هیچ خاڵێكی دیكه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، ده‌شڵێت: ئێمه ته‌نیا 5 خاڵ له پێشه‌نگ دوورین و لالیگاش زۆری ماوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 ئۆكتۆبه‌ری 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان له‌سه‌ر رێگایه‌كی دروست ده‌ڕۆن، ده‌شڵێت: من له كاری راهێنه‌رایه‌تیم فه‌لسه‌فه و یاسای تایبه‌ت به‌خۆم هه‌یه و ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌ره‌خسێنم كه یاری بكه‌ن.
زێدان ڕه‌تی كرده‌وه كه له هیچ ناسناوێكی ئه‌م وه‌رزه دووركه‌وتبینه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه له ده‌ستپێكی خوله‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ین، بارودۆخێكی باشمان هه‌یه، ئاگام له راگه‌یاندنه‌كانیشه به خراپه باسی ڕیال مه‌درید ده‌كه‌ن و زیاده‌ڕۆیی زۆر ده‌كه‌ن و هیوادارم ئه‌م مامه‌ڵه نه‌شیاوانه به‌رامبه‌ر ئێمه نه‌كه‌ن.
زیزۆ گوتیشی: من به به‌ختێكی باشم هه‌یه كه راهێنه‌ری یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌دریدم، هه‌ست ده‌كه‌م كاره‌كانم به باشی كردووه و خۆم پێ راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه و هه‌میشه ده‌مه‌وێت كاری باشتر بكه‌م.
زێدان ده‌شڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه ناوم له ڕیزی 3 باشترین راهێنه‌ره باشه‌كانی جیهانه.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی بێنزێما گوتی: بێنزێما 10 ساڵه له ریال مه‌درید یاری ده‌كات، ئه‌و هێرشبه‌ره فره‌نساییه هه‌مووكات له ریال مه‌درید دڵی خۆشه و هه‌وڵ ده‌دات باشترین ئاست بۆ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
زیزۆ گوتیشی: نامه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بێنزێما دروست بكه‌م، چونكه ئه‌و ئاستی زۆر باشه، یه‌كێك له باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه كه بێنزێما له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان كه‌سایه‌تییه‌كی ئارام و له‌سه‌رخۆی هه‌یه.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پشوو به كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز ده‌دات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ناڤاس پێكانێكی سووكی هه‌یه و نامه‌وێت سه‌ركێشی پێ بكه‌م، بۆیه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پشوو به‌و گۆڵپارێزه ده‌ده‌م.
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی (كایلۆر ناڤاس، كۆڤاسیچ، كارڤاخاڵ و گاریس به‌یل)ـی راگه‌یاندووه.
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 09:45 خوله‌كی شه‌و، میوانداریی یانه‌ی ئیبار ده‌كات، یانه‌ی شایانه وه‌رزی رابردوو له‌نێو یاریگه‌ی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیبار یه‌كسانبوو.