ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی كۆنتی میدیاكانی جیهان ده‌هه‌ژێنێت
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مرۆی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، رۆمان ئه‌براهیمۆڤیچی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی ئینگلاند په‌یوه‌ندی به تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری پێشووی دۆرتمۆنده‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بگرێته‌وه،
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیاش ئه‌و هه‌واڵه پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه و رۆژنامه‌ی سه‌ن نوسیویه‌تی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی جامی قه‌ڵغانی خێرخوازی و دۆڕانی یه‌كه‌مین یاری له پرێمه‌رلیگ ئه‌براهیمۆڤیچ بیر له گۆڕینی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌كاته‌وه،
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی وه‌رزی رابردوو بووه به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری چێڵسی و له‌كۆی 38 یاری پرێمه‌رلیگ 30 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و بوونه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ.