راهێنه‌ری عێراق چه‌كی بردنه‌وه‌یان له ئێران ئاشكرا ده‌كات
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئێران له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه چه‌كی بردنه‌وه‌یان بۆ شكستپێهێنان به ئێران هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 جه‌نیوه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئێران، كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێران یارییه‌كی به‌هێز و چاره‌نووسسازه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده گه‌یشتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه.
كاتانیچ ده‌ڵێت: ئێران له‌سه‌ر كاغه‌ز له عێراق باشتره و به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه، به‌ڵام ئێمه له ڕووی خێرایی و گواستنه‌وه‌ی تۆپه‌كان له ئه‌وان باشتر و به‌هێزترین، ئه‌وه‌ش چه‌كی ئێمه‌یه بۆ بردنه‌وه له ئێران.
كاتانیچ گوتیشی: ئێمه هه‌موو بیروهۆشمان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌یه و گوێ به‌وه ناده‌ین گه‌یشتووینه‌ته قۆناخی داهاتوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت سبه‌ی ئه‌نجامێكی باش ده‌ستبخه‌ین و شه‌ڕی بردنه‌وه ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ عێراق پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و به به‌رامبه‌ربوون وه‌ك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌گاته قۆناخی داهاتوو، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانێت پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه به ئێران چۆل بكات.