"ئه‌فریقای باشوور له به‌رده‌م بارسێلۆنا و مێسی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا"
یانه‌ی بارسێلۆنای كه‌ته‌لۆنیا یارییه دۆستانه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له مامێلۆدی ساونده‌رزی باشووری ئه‌فریقا برده‌وه.
له باشووری ئه‌فریقا بارسێلۆنا یارییه‌كی دۆستانه‌ی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی نیلسۆن ماندێلا ئه‌نجامدا، له ده‌ستپێكی یارییه‌كه عوسمان دێمبڵی گۆڵی یه‌كه‌می بارسێلۆنای كرد، دواتر لویس سوارێز واژۆی له‌سه‌ر گۆڵی دووه‌م كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ئاندرێ گۆمێز گۆڵی سێیه‌م بكات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆی به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ئه‌فریقای باشوور له به‌رده‌م بارسێلۆنا و مێسی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا.