ئینیێستا له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی گه‌یشته رێككه‌وتنی كۆتایی
ئاندرێس ئینیێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیسێڵ كوبی ژاپۆنی گه‌یشته رێككه‌وتن و بۆ وه‌رزی داهاتوو له خولی ژاپۆن یاریی ده‌كات.
ئاژانسی ئێن ئێچ كه‌ی ژاپۆنی ئاشكرای كردووه ئینیێستا سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌گاته ژاپۆن بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه نوێیه‌كه‌ی بكات و شه‌ممه‌ی داهاتووش به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت و یاریزانه‌كه پێشكه‌شی مێدیاكان و هانده‌ران ده‌كرێت.
ئینیێستا بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بارسێلۆنا جێبهێڵێت و له‌م هه‌فته‌یه‌ش دوا یاریی خۆی به درێسی بلاوگرانا كرد.
ئینیێستای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه و ته‌واوی كاروانی وه‌رزشی رابردووی ته‌نیا له‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تێپه‌ڕ كردووه، 675 یاری بۆ بارسا كردووه و 57 گۆڵ و 142 ئاسیستی هه‌بووه.