سۆلشایه‌ر پێكهاته‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد
سۆلشایه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له چمپیۆنزلیگ راگه‌یاند.
سبه‌ی له یاریی گه‌رانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ مانچێسته‌ر یونایتد له كامپ ن‌و ده‌بێته میوانی بارسێلۆنا كه له یاریی چووندا بلاوگرانا یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه.
بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی. سۆڵشایه‌ر 22 یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌شتی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌ن و لوك شا‌و هه‌رچه‌نده به‌هۆی راگیرانه‌وه ناتوانێت به‌شداری بكات به‌ڵام له لیسته‌كه‌دایه.
هه‌روه‌ها ماتیۆ دارمیان و نیمانیا ماتیچ و ئالێكسیس سانچێز كه له یاریی چووندا نه‌یانتوانی به‌شداری بكه‌ن بۆ ئه‌م یارییه به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌گه‌رێنه‌وه.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو سبه‌ی سێشه‌ممه بارسێلۆنا له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.