"مێسی له بارسێلۆنا ده‌ڕوات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا به رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا سه‌رجه‌م میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند و هۆكاری رۆیشتنه‌كه‌شی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه له هاوینی ئه‌مساڵ، دوای ئه‌وه‌ی مێسی له پشووه‌كانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ كێشه‌ی دادگا و زیندانیكردنی بۆ دروست بووه‌وه، هه‌رئه‌وكات به جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنای راگه‌یاندووه چیتر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا نوێ ناكاته‌وه.
له ئێستادا له لایه‌ن دادگه‌ی باجی ئیسپانیاوه سزای سه‌رپێچی به‌سه‌ر مێسی و باوكی‌دا سه‌پاوه، هه‌ڵبه‌ت سزای زیندانیكردنیش بۆ ماوه‌ی 21 مانگ بۆ مێسی راگه‌یاندراوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا مێسی به ته‌واوه‌تی له‌م هه‌موو بارودۆخه بێزار بووه كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه و له هه‌ڵوێستی یانه‌كه‌شی توڕه‌یه، بۆیه ده‌یه‌وێت له دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی راسته‌وخۆ كه‌ته‌لۆنیا جێبهێڵێت و نزیكترین شوێنیش كه بۆی بچێت، یانه‌ی (ئۆڵد بۆیز)ـی ئارجێنتینایه كه پێشتر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا یاری بۆ كردووه.
مێسی له 2014 گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2018 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ كرده‌وه، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 250 ملیۆن یۆرۆیه، ئێستا ئیداره‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی تا 2022 درێژ بكه‌نه‌وه.