پێكهاته‌ی ئه‌مڕۆی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له مه‌ترسیدایه
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا پێكهاته‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان بارسا و ڤالێنسیای ئاشكرا كرد و هێڵی به‌رگری یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌شی به مه‌ترسی وه‌سف كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا پێكهاته‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی ڤالێنسا ئاشكرا كرد بوو.
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 2 باشترین به‌رگریكاری له‌ده‌ستداوه كه پێكهاتوون له (جیرارد پیكێ) و (خاڤێر ماسكیرانۆ)، به‌مه‌ش رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هۆشداری داوه‌ته ڤاڵڤێردی له نووسینه‌وه‌ی یه‌كه‌مین شكست له‌م وه‌رزه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له تواناكانی (عوسمان دێمبلی، ئاندرێ گۆمێز، رافینها و ئاردان) توران بێبه‌شه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه تۆماس ڤێرمایلین له هێڵی به‌رگری تاقی بكاته‌وه.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: ئالبا، ڤێرمایلین، ئۆمتیتی و سێمیدۆ
ناوه‌راستكاران: ئینیێستا، بۆسكێتس و راكیتیچ
هێرشبه‌ران: سوارێز، مێسی و ئالكاسێر
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ڤالێنسیا
گۆڵپارێز: نیتۆ
به‌رگریكاران: مۆنتۆیا، گارای و گابریێل و گایا
ناوه‌راستكاران: پاریخۆ، كۆندۆگبیا، كارلۆس سۆلێر و گیدیس
هێرشبه‌ران: زازا و رۆدریگێز
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك له یاریگه‌ی مێستایا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا، بارسا به 34 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و ڤالێنسیا به 30 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م جێگیر بووه.