ئێنرێكی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی به‌ربژێرێكی به‌هێزه
میدیاكانی ئه‌ورووپا به گه‌رمی باس له ده‌ركردنی كۆنتی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی میدیاكانیش لویز ئێنریكی و تۆماس تۆخیل بۆ شوێنگره‌وه‌یان به‌ربژێر كراون، به‌ڵام راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نزیكتره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 ئابی 2017، پێگه‌ی Sport Bildـی ئه‌ڵمانیا هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی راگه‌یاند و هه‌ڵبه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی په‌یوه‌ندی به تۆماس توخیلی راهێنه‌ری بورووسیا دۆرتمۆند كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه رۆمان ئه‌برامۆڤیچ سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی داوای لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا ده‌كات.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیاش ئه‌و هه‌واڵه پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه و رۆژنامه‌ی سه‌ن نوسیویه‌تی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی جامی قه‌ڵغانی خێرخوازی و دۆڕانی یه‌كه‌مین یاری له پرێمه‌رلیگ ئه‌براهیمۆڤیچ بیر له گۆڕینی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌كاته‌وه،
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی وه‌رزی رابردوو بووه به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری چێڵسی و له‌كۆی 38 یاری پرێمه‌رلیگ 30 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و بوونه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ.