بزانه ئه‌مڕۆ له دێربی كه‌ته‌لۆنیا پێشبینی چی ده‌كرێت؟
بڕیاره ئه‌مڕۆ له یارییه‌كانی گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگای ئیسپانیا، له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك له یاری لوتكه و دێربی كه‌ته‌لۆنیا بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌یه‌ك بگه‌ن.
نوێترین سه‌ردێڕه‌كان له باره‌ی دێربی كه‌ته‌لۆنیا
ـ له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له 2010، بارسێلۆنا به گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی ئیسپانیۆلی بردۆته‌وه، له‌و یارییه‌دا مێسی 3 گۆڵی دروست كرد، له‌و یارییه‌دا داڤید ڤییا هاتریكی تۆمار كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش پیدرۆ دریگێز كردی.
ـ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مێسی له دژی ئیسپانیۆل ده‌بێته یاری ژماره 600 به درێسی بارسێلۆنا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان.
ـ دیێگۆ لۆپێزی گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای یانه‌ی ئیسپانیۆل پێشتر له 12 یاری له دژی مێسی، ته‌نیا یه‌ك جار تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی به‌رامبه‌ر مێسی هێشتۆته‌وه.
ـ بارسێلۆنا له دوایین 2 یاری خۆی له كامپ ن‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی مالاگا و ریال مه‌درید بووه له‌م وه‌رزه.
ـ دوایین جاریش كه بارسێلۆنا له دوایین 3 یاری خۆی سه‌ركه‌وتنی له كامپ نوو به‌ده‌ستنه‌هێناوه له 2003 بوو.
ـ یانه‌ی ئیسپانیۆل لە نۆ یاری رابردوو دووچاری هیچ شكستێك نەبووه.
ـ یانه‌ی ئیسپانیۆل له‌م وه‌رزه له دوای یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به پله‌ی سێیه‌م دێت له ڕووی كه‌مترین شكست له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر سێڤییا دۆڕاندووه.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی (31) خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە و بە 6 خاڵ لە دوای یانەی ریال مەدریدی پێشەنگ و بە (2) خاڵ لە دوای یانەی سێڤییای دووەم دێت، له به‌رامبه‌ردا ئیسپانیۆل بە كۆكردنەوەی (22) خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە.