به ڤیدیۆ.. سه‌ڵاح زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوول به سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی بۆرنموس به 4 گۆڵی خاوێن تۆمار كرد، ئه‌ستێره مێسڕییه‌كه هاتریكی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
لیڤه‌رپوول به‌م ئه‌نجامه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرت، محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 10 گۆڵ و له‌گه‌ڵ ئۆبامیانگ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگ دێن.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه خاوه‌نی دووه‌مین هاتریك له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول، به‌مه‌ش ریكۆردی ستیڤن جیراردی هاوتا كرده‌وه.
ـ ئالیسۆن گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوول له 16 یاری، 10 جار توڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی هێشتۆته‌وه و ته‌نیا 6 گۆڵی لێ تۆمار كراوه.
ـ لیڤه‌رپوول تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه له كۆی 16 یاری ته‌نیا 6 گۆڵی لێكراوه.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح تاكه یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیڤه‌رپووله كه بتوانێت 10 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پرێمه‌رلیگ به درێسی لیڤه‌رپوول گه‌یانده 42 گۆڵ و پێش كۆتینهۆ كه‌وته‌وه كه 41 گۆڵی بۆ لیڤه‌رپوول تۆمار كرد بوو پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
ـ سه‌ڵاح بووه خێراترین یاریزانی لیڤه‌رپوول له مێژوودا كه بتوانێت 52 یاری 40 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ سه‌ڵاح بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی لیڤه‌رپوول بتوانێت له 3 یاری له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر بۆرنموس گۆڵ تۆمار بكات.
ـ رۆبێرتۆ فێرمینیۆ له دوایی 5 یاری لیڤه‌رپوول به‌رامبه‌ر بۆرنموس، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح به پیاوی یارییه‌كه‌ی نێوان لیڤه‌پوول و بۆرنموس ده‌ستنیشان كرا.
ـ جه‌یمس میلنه‌ر یاری 500ـی له ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆی له پرێمه‌رلیگ ئه‌نجام دا، 238 بردنه‌وه، 80 ئاسیست و 51 گۆڵ و 2 ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه.