رۆژنامه‌نووسێك به پرسیارێك ڤاڵڤێردی توڕه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی ئانۆیتا سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی ریال سوسیداد تۆمار كرد، ڤاڵڤێردی به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و به پرسیارێك توڕه كرا.
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی له دژی سوسیداد به‌ده‌ستهێنا، راسته‌وخۆ ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و زۆر توڕه كرا، به‌تایبه‌تی له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی گێمی دووه‌می.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا به توڕه‌یی گوتی: 15 خوله‌ك پێشكۆتایی یارییه‌كه عوسمان دێمبلیم هێنایه ده‌ره‌وه و ئارتورۆ ڤیدالم خسته شوێنه‌كه‌ی، ئه‌م كاره‌شم له ترسی هێرشه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی یاریزانانی سوسیداد كرد.
ڤاڵڤێردی ڕه‌تی رۆژنامه‌نووسێكی دایه‌وه كه گوایه بارسا به عه‌قڵیه‌تی شكست یاری ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: ئێمه له هیچ یارییه‌ك بیر له شكست ناكه‌ینه‌وه، به‌رامبه‌ر سوسیداد تا دواخوله‌ك جه‌نگاین و كۆڵمان نه‌دا تا یارییه‌كه‌مان برده‌وه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: نازانم ئێوه بۆ ده‌بێت له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆچی ئێوه به گۆڕانكارییه‌كی دێمبلی به ڤیدال تووشی شۆك ده‌بن، ئێوه بیرتان له‌وه كردۆته‌وه كه یارییه‌كه‌ی ئێمه زۆر قورس بوو، له كاتێكدا ئێمه له یاریگه‌یه‌كی زۆر قورس سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: پێم سه‌یره باسی نیگه‌رانی ده‌كه‌ن، نه‌خێر من دڵمخۆشه و هیچ نیگه‌ران نیم، چونكه 3 خاڵی یارییه‌كه‌مان له یاریگه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵێ هه‌ندێك گرفتمان له پێكهاته‌كه‌مان هه‌یه به تێپه‌ڕبوونی كات چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.