بارسێلۆنا پلانی نوێکردنەوەی تیپەکەی راگەیاند و گۆڕانكاری گهوره بهڕێوهیه
راھێنەرە نوێیهكهی بارسێلۆنا کە شوێنی لویس ئێنریکی رۆیشتووی گرتەوە، سەرتای وەرزی بە دۆڕان بەرامبەر ریال مەدرید لە یاریی سووپەری ئیسپانی دەستپێکرد، دواتر ئەم بارودۆخەی بڕی و ئێستا بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە سەرووی ریزبەندی لالیگادایه، بهڵام ئێستا یانهكه بیرۆکەی بههێزكردنهوه و نوێکردنەوەی تیپەکەی دارشتووە.
رۆژنامهی سپۆرتی ئیسپانیا له چاپی ئهمرۆ سێشهممه 7 نۆڤێمبهری 2017، پیپ سێگۆرا بەڕێوەبەری وەرزشی بلاوگرانە، بەرنامەی زیادکردنی چەند یاریزانێکی لە گواستنەوەکانی داھاتوووە بۆ یانەکە داناوە، جهخت لهوهش كراوهتهوه كه دهستبهرداری چهند یاریزانێكیش دهبن كه سوودیان بۆ یانه كهتهلۆنیاییهكه نییه.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤاڵڤێردی راھێنەر و سێگۆرا, نایانەوێ لەسەر ھەمان فەرھەنگی ئێنریکی راھێنەری پێشوو و رۆبێرت فێرناندێزی بەڕێوەبەر بڕۆن کە تەنھا بیریان لە ھێنانی یاریزانی یەدەگ و شوێنگرەوە دەکرد، کە دواتر بوونە بارگرانی بۆ بارسا.
پلانی تازەی بارسا, ھێنان و کرینی یاریزانی لاو و بەھرەمەندە, کە بتوانن داھاتووی تیپەکە بنیات بنێن، لەگەڵ رەگەزە سەرکیەکانی تیپەکەش لە ململانێدابن بۆ مسۆگەرکردنی پێگەی خۆیان لە پێکھاتەی سەرەکی.
لیسیتی بەرێکراوان بریتین لە ھەر یەک لە یاریزانان، باکۆ ئالکاسێر، ئاردا تۆران، ئاندرێ گۆمێز و رەنگە دیلۆفیۆ و دینیس سوارێزیش لەگەڵ دابن، بەڵام ئەوانەی نیشان کراون بۆ کرین، بریتین لە ئانتوان گریزمان و فلیپی کۆتینھۆ.
به گوێرهی ههمان سهرچاوه، كارگێرانی بارسێلۆنا خواستی گواستنهوهی ئالێکساندەر گۆلۆفینی ناوەراستکاری سیسکا مۆسکۆ، ئاندێرھێرێرای ناوەڕاستی مان یونایتد و كاسپێر دۆلبێرگ ھێرشبەری ئایاکسی ھۆڵەندی لە لیستەکەدان.
دوای رۆشتنی نێیمار بۆ بارسا لە ھێڵی پێشەوە کێشەی ھەیە، پێکانی عوسمان دێمبلی کاریگەری خۆی ھەبوو، لویس سوارێزیش تەنھا 3 گۆڵی تۆمار کردووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، لە مانگی یەنایەری داھاتوو بارسا شۆڕشی نوێبوونەوەی دەستپێبکات.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم