ئینیێستا چوونی بۆ یانەیەکی ژاپۆنی یەکلاکردووەتەوە

لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی

لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاندرێس ئینیێستا بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەیەکی ژاپۆنییەوە دەکات.
ئاندرێس ئینیێستا لە هەژاری فەرمی خۆی لە تویتەر وینەیەکی خۆی و هیرۆشی میکیتانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای راکۆتینی ژاپۆنی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی لەگەڵ هیرۆشی میکیتانی کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنییە دەچمە ماڵە نوێیەکەم'.
پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی چوونی ئینیێستای 34 ساڵان بەرەو یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنییەوە رابگەیەنرێت، کە لۆکاس پۆدۆلسکی هێرشبەری ئەڵمانیش لەو یانەیە یاریی دەکات و هەرگیز ئەو یانەیە نەبووەتە پاڵەوانی خولی ژاپۆنی و ئێستا لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیی خولەکە دێت.