ڕه‌شترین ریكۆردی مێسی له مێژوودا ترس ده‌خاته دڵی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان
رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چێڵسی و بارسێلۆنا له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، مێژووه ڕه‌شه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی به‌بیر هانده‌ران و میدیاكانی جیهان هێنایه‌وه، به‌وپێیه‌ی مێسی تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك له‌م یانه له‌نده‌نییه بكات.
بارسێلۆنا و چێڵسی 12 جار له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان 4 سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه و 4 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
لیۆنێل مێسی له مێژووی یاریكردنی خۆی، له كۆی 8 یاری به‌رامبه‌ر چێڵسی نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك بكات.
چێڵسی یه‌كه‌م یانه‌یه كه توانیویه‌تی له 8 یاری مێسی تووشی ئه‌و ریكۆرده ڕه‌شه بكات، له كۆی سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیش مێسی یه‌كجار به‌رامبه‌ر یانه‌ی بلووز براوه بووه.
مێسی له كۆی 8 یاری به‌رامبه‌ر چێڵسی، 29 لێدانی ئاراسته‌ی گۆڵی چێڵسی كردووه و هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه.
یاری چوونی نێوان چێڵسی و بارسێلۆنا له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن له 21/2/2018 ده‌كرێت، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له یاریگه‌ی كامپ نوو له 13/3/2018 ده‌بێت.