به وێنه...گاریس به‌یل ـی عێراق ببینه
گه‌نجێكی نیشته‌جێی به‌غدای پایته‌ختی عێراق سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی ڕاكێشاوه كه شێوه‌ی زۆر له ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید نزیكه و به گاریس به‌یلی عێراق ناسراوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، به وێنه‌وه ئاماژه‌ی به گه‌نجێك كردووه به ناوی (محه‌مه‌د) كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هانده‌ر و عاشقی گاریس به‌یل كه شێوه‌ی قژ و رووخساری زۆر به‌یل ده‌چێت.