بارسێلۆنا لە پێکانی دێمبڵی سوودمەند دەبێت

بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەکەی دێمبڵی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە

K24- هەولێر

یانەی بارسێلۆنا سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە ماویەک تواناکانی عوسمان دێمبلی لەدەست دەدات، بەڵام سوودیش لە پێکانەکەی هێرشبەرە فڕەنسییەکەی وەردەگرێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەپێی بەندێکی گرێبەستەکەی دێمبڵی ئەگەر ئەم هێرشبەرە فڕەنسییە لە یەکەم وەرزە زیاتر لە 50 یاری بۆ بارسێلۆنا ئەنجام بدات، ئەوا پێویستە بارسا 10 ملیۆن یۆرۆی دیکە بە بۆرووسیا دۆرتمۆند بدات، بەهۆی پێکانەکەیشی دێمبڵێ چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی 25 یاریی بارسێلۆنای لەدەست بدات، بەمەش دێمبڵی ناتوانێت ئەم وەرزە بەشداریی 50 یاریی بلاوگرانا بکات.

دێمبڵی لەم هاوینە بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندیی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام 42 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکو پاداشت لە گرێبەستەکەی عوسمان جێگیرکراوە، بۆ نموونە ئەگەر لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوو دێمبڵی لەگەڵ بارسێلۆنا ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئەوا پێویستە بارسا 10 ملیۆن یۆرۆ بداتە دۆرتمۆند، یان ئەگەر ئەم هێرشبەرە 20 ساڵانە خەڵاتی تۆپی زێڕین بەدەست بهێنێت، ئەوا دەبێت بلاوگرانا بۆرووسیا دۆرتمۆند پاداشت بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە دێمبڵی لە فینلەندا نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و بەلایەنی کەمەوە ناتوانێت تاکو سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

عوسمان دێمبڵی
عوسمان دێمبڵی
عوسمان دێمبڵی
عوسمان دێمبڵی