بارسێلۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌ستدانی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرای كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له‌سه‌ر داخوازی مۆرینهۆ رازیبوونه گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها پێشكه‌شی نێیمار دا سیلڤا بكه‌ن كه ده‌رفه‌تی په‌شیمان بوونه بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نه‌هێڵنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 3 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته هه‌واڵێك ناخی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی هه‌ژاند كاتێك رایگه‌یاند كه مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه ته‌واوی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار دا سیلڤا به یانه‌ی بارسێلۆنا بده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا له ئێستادا له ڕووی پێكهاته و گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروستبووه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی دانی ئالڤێس بارسا هیكتۆر بێلێرینی به‌رگریكاری ئارسێناڵی كردبووه ئامانج، به‌ڵام له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی شكست بووه‌ته به‌شی، جیا له‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئه‌ندرێس ئینیێستا داوای ماركۆ ڤیراتی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌راستكاره ئیتاڵیاییهش شكستی هێناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌ستدانی نێیماریش ئه‌وه‌ندی دیكه بارودۆخی یانه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Don Ballonـی ئیسپانیا ئه‌وه‌ندی دیكه ترسی خستۆته دڵی كارگێرانی بارسێلۆنا كاتێك رایگه‌یاندووه كه نێیمار ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردنی به مانچێسته‌ر یونایتد هه‌یه و ده‌وێت پێش ئه‌وه‌ی له ڕووی كێشه‌ی باجدانی زیاتری له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا بۆ دروست بێت له بارسا ڕابكات.
نێیماری 25 ساڵان، له هاوینی 2013 به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه.