ڤیدیۆ.. 41 هه‌زار ئافره‌ت به‌بێ پیاو له یاریگه ئاماده‌بوون
شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی نێوان فه‌نه‌ربه‌هچه‌ی توركی و مانیسا سپۆر تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه له‌و یارییه‌دا ته‌نیا ئافره‌تان و منداڵان له په‌یژه‌ی یاریگه ئاماده‌بوون و پیاوان لێی بێبه‌شكران.
به‌ر له‌م یارییه، فه‌نه‌ربه‌هچه یارییه‌كی دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر شاختاری ئۆكراینی ئه‌نجام دا، به‌ڵام له یارییه‌كه‌دا هانده‌رانی تورك ئاژاوه‌یان درووست كرد، به‌مهۆیه‌وه فێدراسیۆنی تۆپی پێی توركی بڕیاریدا بۆ دوو یاریی له هانده‌ران بێبه‌شی بكات.
به‌ڵام دواتر فێدراسیۆنی توركیا سزاكه‌ی به‌سه‌ر یانه‌كه سووكتر كرد و بڕیاریدا ته‌نیا ئافره‌تان و منداڵان مافی ئاماده‌بوونیان له یارییه‌كان هه‌بێت، هه‌ر به‌مهۆیه‌وه زیاتر له 41 هه‌زار هانده‌ری ئافره‌ت و منداڵ ئاماده بوون له په‌یژه‌ی یاریگا.
ڤیدیۆی هانده‌ران: