هانده‌رانی ریال مه‌درید حه‌ز ده‌كه‌ن له قۆناخی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه یاری بكه‌ن
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بۆ (مان سیتی، بایرن میونشن، رۆما، سێڤییا، بارسێلۆنا، ریال مه‌درید، یوڤێنتۆس و لیڤه‌رپوول) به‌ڕێوه بچێت، هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درد هیوای ئه‌وه ده‌خوازن له قۆناخی داهاتوو رووبه‌ڕووی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا ببنه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا راپرسییه‌كی تایبه‌ت به قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ كردووه و زۆرینه‌ی هانده‌ران نزا ده‌كه‌ن یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر رۆما یاری بكات، چونكه ئه‌وان گوركه‌كانی رۆما له سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ریال مه‌درید بۆ قۆناخی داهاتوو به ئاسنتر ده‌زانن.
له پله‌ی دووه‌م هانده‌رانی ریال مه‌درید حه‌ز ده‌كه‌ن یانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سێڤییا ببێته‌وه، چونكه پێیانوایه ئه‌و یانه‌یه‌ش ئاستی له هی رۆما نزیكه.
له پله‌ی سێیه‌م هانده‌رانی ریال مه‌درید ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس یاری بكات، دوایینجار ئه‌و دوو یانه‌یه له فایناڵی چامپیۆنزلیگ له كاردیف رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له نێو هه‌ر 7 یانه‌كه‌ی دیكه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ هانده‌رانی ریال مه‌درید داوا ده‌كه‌ن له بارسێلۆنا به‌دوور بن.