مێسی به‌ خراپترین ریكۆرد له‌ مۆندیال ده‌ستی پێكرد

مێسی له‌ مۆندیالی 2018 به‌ نه‌هامه‌تی ده‌ستی پێكرد

لیۆنێل مێسی له‌ یه‌كه‌مین یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ مۆندیالی 2018 رووسیا لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆ دا، به‌مه‌ش مێسی بووه‌ سێیه‌مین یاریزان له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌ی كه‌ لێدانی پێناڵتی له‌ مۆندیال له‌ده‌ست ده‌دات.

مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له‌ خوله‌كی 64ـی یارییه‌كه‌ لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین به‌فیرۆدانی لێدانی پێناڵتییه‌ له‌ لایه‌ن مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.

مێسی له‌ 2012 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا، له‌ 2014 له‌گه‌ڵ به‌رازیل و له‌ 2018 به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆ ده‌دات.

مێسی له‌ دوایین 7 لێدانی پێناڵتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ و یانه‌كه‌ی 4 لێدانی به‌فیرۆ داوه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین ریكۆردی ئه‌و یاریزانه‌یه‌ له‌ ڕووی له‌ده‌ستدانی لێدانی پێناڵتییه‌وه‌.

كریستیانۆ له‌ 133 لێدانی سزا 110 گۆڵی كردووه‌، به‌ڵام مێسی له‌ 107 لێدانی پێناڵتی 82 گۆڵی كردووه‌.