بەڤیدیۆ.. لووتی رامۆس شکاوە و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریکردن دیار نییە

نەیتوانی لە یاریی دێربی مەدرید بەردەوام بێت

K24- هەولێر

سێرخیۆ رمۆس لە یاریی دێربی مەدرید لووتی شکا و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

لە یاریی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدریددا رامۆس لە خولەکی 36 لەلایەن لۆکاس هێرناندێز بە توندی لێیدرا و رامۆس لووتی شکا، کە رۆژنامەی مارکا دواتر ئەم رووداوەی بە لێدانی سزا هەژمارکرد و رایگەیاند دەبووایە ناوژیوان کارتی زەردیش بە لۆکاس بدات، بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار نەکرد.

دوای یارییەکە زینەدین زیدان، مارسیلۆ و رافایل ڤاران لە لێدوانیان بۆ میدیاکان شکانی لووتی رامۆسیان پشتڕاستکردەوە، بەڵام زیدان رەتیکردەوە ماوەی دوورکەوتنەوەی رامۆس لە یاریکردن ئاشکرا بکات و گەتی پێویستە چاوەرێی راپۆتی پزیشک بکەین.

10 ساڵ لەمەوبەر رامۆس بەهەمان شێوە بەرامبەر بایرن میونشن لووتی شکا، بەڵام لە یاریکردن دوورنەکەتەوە، بەڵکو هەر سێ رۆژ دواتر بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی کرد و بە سەر گۆڵێکیشی کرد، ئینجا دوای سێ مانگ لە کاتی وەستانی یارییەکانی ریال مەدرید نەشتەرگەری بۆ لووتی ئەنجام دا.