مۆندیالی 2022 چارەنووسی به ده‌ردى 1986 ده‌چێت
تا دێت به‌ره‌ى دژ بە قەتەر زياد ده‌بێت، 5 وڵاتی عه‌ره‌بی داوا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیھانی ده‌كه‌ن میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ر وه‌ربگرنه‌وه.
له ئێستادا به‌ره‌یه‌كی فروان بۆ بایكۆتكردنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كان له دژی قه‌ته‌ر دروستبووه، له‌م نێوه‌نده‌شدا وڵاتانی (سعوودیه، میسر، یه‌مه‌ن، ئیمارات و به‌حرێن) داوا له فیفا ده‌كه‌ن میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 له‌قه‌ته‌ر وه‌ربگرنه‌وه به وڵاتێكی دیكه بدرێت.
ئەم وڵاتانە راپۆرتێکی ھاوبەشیان پێشکەشی فیفا کرد، داوایان ده‌كه‌ن قەتەر لە بەرێوەبردنی مۆندیالی 2022 دووربخرێتەوە، بە پشتبەستن بە بڕگه‌ی ٨٥ فیدراسۆنەکە کە رێگە دەدات بە کێشانەوەی دۆسیەی مێوانداریکردن لە وڵاتەکە ئەگەر بارودۆخی ناجێگیربوو.
لە مێژووی جامی جیھانی تەنھا یەکجار ڕوویداوە شوێنی بەرێوەبردنی مۆندیال بگوازرێتەوە وڵاتێکی دیکە، ئەویش لەسەر داوای وڵاتەکە خۆی، بەڵام فیدراسیۆن ھەرگیز ئەو ھەنگاوەی نەھاویشتووە، ساڵی ١٩٨٦ بڕیاربوو لە وڵاتی کۆلۆمبیا ئەنجامبدرێت، دواتر گواسترایەوە بۆ وڵاتی مێكسیكۆ، تیایدا ئارجێنتینا بووە بەسەرکردایەتی دیێگۆ ماردۆنا پاڵەوان.
ساڵی ١٩٧٤ فیفا میوانداریکردنی مۆندیالی بەخشییە کۆلۆمبیا، بەڵام لە ١٩٨٢ پێش ئەنجامدانی مۆندیال بە ٤ ساڵ، حکومەتی کۆلۆمبیا رایگەیاند بەھۆی کێشەی داراییەوە توانای بەرێوەبردنی جامی جیھانی نییە، فیفاش بەداواکارییەکانی رازیبوو مافی مێوانداریکردنەکەی به وڵاتی مێكسیكۆ به‌خشی.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م