"نێیمار داوای یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه نێیمار دا سیلڤا له پێناو به‌هێزبوونی یانه‌كه‌ی داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی بارسێلۆنا بگوازنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 شووباتی 2018، رۆژنامه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار داوای له ناسر خلێفی سه‌رۆكی سانجێرمان كردووه سێرخیۆ بۆسكێتس ئه‌ستێره‌ی ناوه‌راستی بارسێلۆنا بگوازنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار پێیوایه به‌هۆی تیاگۆ مۆتا و لاسانا دیار هێڵی ناوه‌ندی سانجێرمان له كێشه‌دایه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه به هاتنی بۆسكێتس هێڵی ناوه‌ندی سانجێرمان رێكده‌خرێته‌وه و به‌هێز ده‌بێت.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه لیۆنێل مێسی به هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆسكێتس بدرێت نیگه‌ران و دڵته‌نگ ده‌بێت، پێشتریش داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه به هیچ نرخێك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه نه‌بن.