هۆكاری شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا چی بوو؟
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكی تایبه‌ت به رۆما به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا و بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی هه‌شته‌می چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد، رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا هۆكاری شكسته‌كه‌ی بارسا ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا دوای شكسته‌كه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی بارسا به‌رامبه‌ر رۆما راپرسییه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له باره‌ی هۆكاری شكسته‌كه‌ی بارسا ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه، 46%ـی به‌شداربووان هۆكاره‌كه بۆ یاریزانه‌كان ده‌گێرنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه مایكل ئۆین یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له لێدوانێكدا گوتی: مێسی و سوارێز به‌رپرسی یه‌كه‌می شسته‌كه‌ی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر رۆما.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه 43%ـی ده‌نگده‌ران هۆكاری شكسته‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوای شكسته‌كه به‌شێكی زۆر له میدیاكان و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی ڤاڵڤێردی ده‌كرد، به‌وپێیه‌ی له‌و یارییه به‌شداری به پاوڵینهۆ نه‌كرد و دره‌نگیش عوسمان دێمبلی هێنایه نێو یاریگه و لویس سوارێزیشی له نێو یاریگه هێشته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاستی وه‌ك پێویست نییه و دابه‌زیوه.