نوێترین دیمانه‌ی مێسی له باره‌ی كریستیانۆ و ریال مه‌درید بڵاو كرایه‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له نوێترین دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تاموچێژ له ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ده‌بینم، ده‌شڵێت: پێموانییه پاریس سانجێرمان به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت.
لیۆنێل مێسی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه مه‌دریدییه‌كه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: بە راشکاوانە پێتان دەڵێم خەڵاتی باڵۆن دۆر گرنگی خۆی هەیە، بەڵام گرنگیەکی ئەوتۆی بۆ من نییە، پێشتر دەمزانی کە هیچ چانسێکم بۆ بەدەستهێنانی لەم وەرزەدا نییە، کاتێک کە ناوەکان ئاشکرا کران، دەمزانی کە ناوی من لە پلەکانی پێشەوە نییە، دوای ئەوەی کە زانیم لە پلەی یەکەم نیم، ئیتر گوێم بۆ رانەگرت، چونکە بە لامەوە گرنگ نەبوو سێیەم، چوارەم یاخود پێنجەم دەبم، هەربۆیە هیچ کاریگەریەکی بۆ من نەبوو، لەبەر ئەوەی هیچ سەرسام نەبووم.
مێسی له باره‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: سەرەتای وەرزی ئەمساڵ باسم لەوە کرد کە ریال مەدرید یانەیەکی گەورەیە و یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهانە، بەڵام هەر کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەیەک دەروات، ئەوا زۆر بە روونی شوێنی دیارە، چونکە ئەو هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر گۆڵی کردووە، بێجگە لەوەش کاریگەرییەکی باشی هەیە و له داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رده‌وامیش دڵخۆشم به ململانێی شه‌ریفانه‌ی نێوان من و كریستیانۆ، چونكه پڕیه‌تی له چێژ و خۆشی.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كریستیانۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه پێویسته لیۆ خولێكی دیكه تاقی بكاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه كاپتنی بارسا ده‌ڵێت: من پێویستیم به گۆڕانكاری و خولێكی دیكه نییه.
مێسی گوتیشی: لای من خانه‌واده‌كه‌م له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه، ته‌نانه‌ت له تۆپی پێش پیرۆزتره.
مێسی له باره‌ی نێیمار دا سیلڤا به رۆژنامه‌ی ماركای گوت كه هه‌رگیز پێیوا نییه یانه پاریسییه‌كه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت، هیواداریش رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ پێپ گواردیۆلا كار بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و یه‌كێكه له باشترین راهێنه‌رانی جیهان.
مێسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005 یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، لیۆ یاری بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی بارسا كردووه، مێسی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 657 یاری بۆ بارسا كردووه، 573 گۆڵ و 229 ئاسیستی تۆمار كردووه.