ئالێگری بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ده‌رده‌بڕێ
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێكدا پێیوایه یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا قورستره.
ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه جارێ زووه باس له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا بكه‌ین، ده‌شڵێت: یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان به‌رامبه‌ر سامپادۆریا زۆر له بارسێلۆنا قورستره.
ئالێگری گوتیشی: پێش یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ، ئێمه 5 یاری دیكه‌مان له ئیتاڵیا له پێشه، هیچ كامێك له‌م یانانه له بارسێلۆنا لاوازتر نین.
له گەری 29ـه‌می سێریا ئەی ئەمرۆ یوڤێنتوسی پێشەنگ له كاتژمێر 17:00دەبێتە میوانی سامپدۆریا، بڕیاریشه له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه..