چاوه‌ڕوانییه‌كان كۆتایی هات و هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵه خۆشه‌كه‌یان پێگه‌یت
عوسمان دێمبلی دوای 81 رۆژ دابڕان به‌شداریی یه‌كه‌مین مه‌شقی به كۆمه‌ڵی یانه‌كه‌ی كرد و بۆ پێكهاته‌ی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 6 دێسێمبه‌ری 2017، بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی بۆ مه‌شق و راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
دێمبلی ئه‌مڕۆ هاوشانی مێسی و سوارێز و هاوڕێیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامدا، به‌و هیوایه‌ی بتوانێت به‌شداریی له یاریی كلاسیكۆی 23ـی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بكات.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له هاوینی رابردوو به بڕی 138 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی برووسیا دۆرتمۆند په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام به‌ده‌ستپێكێكی خراپ تێپه‌ڕ بوو، كاتێك، له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی گیتافی تووشی پێكان بوو.