كۆتینهۆ نهێنییه گه‌وره‌كه‌ی لای نێیمار دركاندووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه له كاتی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مێریكای باشوور، به دیاریكراوی له یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و چیللی، فلیپی كۆتینهۆ وێستگه‌ی داهاتووی خۆی به نێیمار دا سیلڤا راگه‌یاندووه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 14 ئۆكتۆبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به نێیماری هاونیشتیمانی راگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار هه‌وڵیداوه له په‌یوه‌ندیكردنی به بارسێلۆنا كۆتینهۆ په‌شیمان بكاته‌وه، به‌ڵام كۆتینهۆ سووربوونی خۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بۆ نێیماری هاوڕێی منداڵی دووپات كردۆته‌وه.
له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو كۆتینهۆ له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بوو، به‌ڵام یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی خسته به‌رده‌م گرێبه‌سته‌كه، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكان پێشبینی ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه یان هاوینه ئه‌م یاریزانه درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.