ریال مەدرید ترسی لهدهستدانی ئاسێنسیۆی لێنیشتووە
پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، بهوه ناسراوه كه دەزانێت چۆن پارێزگاری لە ئەستێرە و یاریزانەکانی یانهكهی دهكات، ئامانجی ئێستاشی پارێزگاریکردنە له مارکۆ ئاسێنسیۆیە، چونكه تا دێت گرێبهستی سهرنجراكێش و گرانبهها پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکرێت.
رۆژنامەی"مارکا"ـی نزیک لە مێرێنگێ، ئەمڕۆ شەمە 19 ئابی 2017، رایگەیاندووە كه فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری داوە گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەی مارکۆ ئاسێنسیۆ بکات، بە تایبەت ئەو بڕگەیەی باس لە ھەڵوەشاندنەوە و شکاندنی نرخی گرێبەستی یاریزانەکە دەکات, دەیەوێت بڕەکەی بۆ 500 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات.
مارکا دەڵێت: دوای ئەو ئاستە بەرزەی ئاسێنسیۆ نیشانیدا لە یارییەکانی ڕابردوو, بەتایبەت لە کلاسیکۆی سووپەری ئیسپانی, تۆمارکردنی 2 گۆڵی مێژوویی ئهو یاریزانه زیاتر درهوشاندهوه و چهندان یانهی گهورهی ئهورووپا نیازی گواستنهوهیان دهربڕیوه، دیارترینیان یانهی بارسێلۆنایه كه ئارهزووی شكاندنی گرێبهستی ئهو یاریزانهی پیشانداوه.
ئاسێنسیۆ، تەمەن 21 ساڵان, تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ مەدریدستا نوێ کردۆتەوە, نرخی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 350 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام پێرێز بۆ مانەوەی دەیەوێت ئەم بڕگەیە دەستکاری بکات و بیکاتە 500 ملیۆن یۆرۆ، جیا لهوهش دهیهوێت ماوەی ساڵکیش لە گرێبەستەکەی زیاد بکات و بیکاتە 2023 و مووچەی ساڵانەشی لە 3.5 بۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ زیاد بگات.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم