یانەی کۆیە بە نموونە

خولی کوردستان هێشتا جوانی تێدا ماوه‌

نووسینی: هه‌كاری قانع

 با ئێمەش تەنیا ناشیرنییەکانی هەڵبژاردنی یانەکانی کوردستان پیشان نەدەین و هەوڵبدەین جوانیەکانیش پیشان بدەین، لە پێناو دوو شت یەکێکیان لەوەی بە هاندەر بڵێین کە خولی کوردستانیش هێشتا جوانی تیا ماوەو ناکرێ هەموو شتێکی خولەکە ناشیرین بێ، دووەم تاکوو ئەو کارگێڕی یانانەی هەر سەرقاڵی بەهێز کردنی گیرفانیانن و یانەکانیان هەنگاو دەنێن بۆ دواوە.

ئه‌گه‌ر یانەی کۆیە بە نمونە بهێنینه‌وه‌ و هەرچەندە یانەی کۆیە لە پێشتریشدا کارگێری تیپەکەی گەندەڵییەکی وای تیا نەکراوە تا یانەکە ناشیرین بێت، بەڵام ئەمجارەیان کۆیە بە تەواوی نوێ بوویەوە، یانەی کۆیە ئەمساڵ گۆڕانکاری زۆر گەورەی لە ئیدارەی تیپەکەدا ئەنجامدا هەر لە سەرۆکی یانە تاکوو کارگێڕی تیپەکە و کۆمەڵێك گەنجی دڵسۆزی شارەکەی کرد بە بەرپرسی یانەکە کە ئەو گەنجانە زۆربەیان پێشتر خزمەتی زۆری وەرزشی شارەکەیان کردووە، بۆیە با ئێمەش هەوڵبدەین جوانی ئەو یانانە بخەینە ڕوو کە هێشتا هیوایەک هەیە خولی کوردستان بەجوانی بهێننەوە، هیوام وایە و هیوا ئەخوازم کە ئەو یانانەی کە گۆڕانکاریشیان لە کارگێڕیدا ئەنجام نەداوە بتوانن گۆڕانکاری لە سیستەمی یانەکادا بکەن و هەنگاو بنێن بۆ بنیاد نانی وەرزشێکی جوان کە هاندەران تامەزرۆی دەست پێکردنی خولەکان بن جا هەر لە تۆپی پێ بێ تاکوو دەگات به‌ یاری شەتڕەنج.