بەوێنە.. لەبەر زیپکەیەک مارکۆ ئەسینسیۆ کەوتووەتە بەر لێشاوی رەخنەگرتن

پەیامێک بۆ ئەسینسیۆ.. گۆڵپارێزێکی مان سیتی سەرەڕای شکانی ملی لە یاریکردن بەردەوام بوو

K24- هەولێر

دوای ئەوەی مارکۆ ئەسینسیۆ بەهۆی زیپکەهاتن لە قاچی بەشداریی دوایین یاریی ریال مەدریدی نەکرد لە چامپیۆنزلیگ، ئەم یاریزانەی ریال مەدرید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرشێکی تووندی کرایە سەر و بە یاریزانێکی بەناز و خۆپەرست تۆمەتبار کرا.
بەر لە یارییەکەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، کە ریال مەدرید بە سێ گۆڵ سێ خاڵی بەدەستهێنا، زیپکەیەک لە قاچی چەپی ئەسینسیۆ هاتبوو و ئەو یاریزانە 21 ساڵانە لە کاتی تاشینی مووەکانی قاچی، قاچی بریندارکردبوو و بە گوێرەی سەرچاوەکانی میدیا ئیسپانییەکان ئەسینسیۆ نەیدەتوانی گۆرەوی لەپێ بکات، بۆیە لەلایەن زینەدین زیدانەوە بانگهێشتی یارییەکە نەکرا.

مارکۆ ئەسینسیۆ
مارکۆ ئەسینسیۆ

ئەم رووداوەی ئەسینسیۆ قسەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵوێستێکی 61 ساڵ لەمەوبەری گۆڵپارێزێک بەبیری ئەسینسیۆ هێنرایەوە، کاتێک بێرت تراوتمان لە ساڵی 1956 لە جامی یەکێتی ئینگڵاند لە یاریی نێوان مان سیتی و بێرمینگهام سیتی سەرەڕای ئەوەی بێرت تووشی شکانی ملی بوو، بەڵام ئامادە نەبوو یارییەکە بەجێبهێڵێت و تا کۆتایی بەردەوام بوو و مان سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
37 ساڵ لەمەوبەریش فرانز بیکنباوەر سەرەڕای ئەوەی لە یارییەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا شانی شکا، بەڵام ئامادە نەبوو هەڵبژاردەکەی بەجێبهێڵێت و لەسەر یارییەکە بەردەوام بوو.
فیل نێڤلی بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد و ئێڤەرتۆن رایەکی جیاوازی هەیە و بەرگری لە ئەسینسیۆ دەکات و پێیوایە شتێکی رەوایە ئەو یاریزانە ئیسپانییە بەهۆی زیپکەیەکەوە بەشداریی یاریی یانەکەی نەکردووە.

کاتێک لە ساڵی 1956 بێرتی گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر سیتی ملی شکا
کاتێک لە ساڵی 1956 بێرتی گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر سیتی ملی شکا
61 ساڵ لەمەوبەر سەرەڕای ئەویە ملی شکا، بەڵام بێرت ئامادە نەبوو یارییەکەی بەجێبهێڵێت
61 ساڵ لەمەوبەر سەرەڕای ئەویە ملی شکا، بەڵام بێرت ئامادە نەبوو یارییەکەی بەجێبهێڵێت
فرانز بیکنباوەر سەرەڕای شکانی شانی لە مۆندیالی 1970 لە یاریکردن بەردەوام بوو