ئه‌گوێرۆ له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی مێسی و گواردیۆلا زۆر شت ده‌زانێت

پێیوایه‌ ئه‌م دووانه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌ نێویاندا هه‌یه‌

 ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ لێدوانێكدا پێش رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا چه‌ند سه‌رنجێك له‌ باره‌ی مێسی و گواردیۆلا ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌گوێرۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێت: رۆژێكیان مێسی پێی وتم باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گواردیۆلا بكه‌ و گوێڕایه‌ڵی به‌، چونكه‌ من پێشتر زۆر شتی لێ فێربووم، تۆش ده‌توانیت لێی سوودمه‌ند بیت.

ئه‌گوێرۆ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ پیپ كرد و گوتی: گواردیۆلا زۆرجار كه‌ من ده‌بینێت باسی مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت تۆ له‌سه‌ر رێچكه‌ی مێسی ده‌رۆیت، بۆیه‌ زۆر دڵم پێت خۆشه، ده‌توانیت وه‌ك مێسی نازناوی زۆر ببه‌یته‌وه‌.

ئه‌گوێرۆ ده‌شڵێت: زۆر سه‌رسامم به‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ی له‌ نێوان مێسی و گواردیۆلادا هه‌یه‌، ئه‌وان به‌م جوانی و مامه‌ڵه‌ باشه‌ جیهانیان سه‌رسام كردووه‌.

بریاره‌ ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ، له‌ یاریگه‌ی كامپ نو، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بكات.