میسی له نوێترین دیمانه‌یدا وه‌ڵامی 8 پرسیار ده‌داته‌وه
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی پێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پیی جیهان له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و مۆندیالی 2018تی رووسیا وه‌ڵامی 8 پرسیار ده‌داته‌وه.
فیفا: له ئێستاوه چی خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له مۆندیالی رووسیا هه‌یه؟
مێسی: راسته ئێمه له پاڵاوتنه‌كان دۆخمان باش نه‌بوو، زه‌حمه‌تییه‌كی زۆرمان بینی، له كاتێكدا پێشبینی ئه‌وه كراوه كه به‌رامبه‌ره‌كانمان هاوشێوه‌ی ڤێنزویلا و پیرۆ ئاسان بێت، به‌ڵام دواتر پێشبینییه‌كان پێچه‌وانه ده‌رچوو، له باره‌ی مۆندیالی داهاتووش ناكرێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست بكه‌یت، چونكه ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان به‌رده‌وام له گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دایه، زۆرینه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
فیفا: به نه‌گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بۆ مۆندیالی 2018 تووشی شۆك نه‌بوویت؟
مێسی: بێگومان به‌ڵێ، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی پاڵه‌وانی تۆ پاڵه‌وانێتی جامی كۆپا ئه‌مێریكا، ئه‌و راستییه‌ی ده‌رخست كه ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره له پێشكه‌وتندایه و رێگه ناده‌ن ته‌نیا چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك قۆرخی ده‌ستكه‌وت و به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه كاتێك بۆ رووبه‌ڕبووی هه‌ڵبژارده‌كانی بۆلیڤیا، ڤێنزویلا، ئیكواردۆر یان كۆلۆمبیا و هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه ده‌بیته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌یت كه ئه‌وانیش ئاستیان زۆر كه‌متر نییه له به‌رازیل.
فیفا: هێشتا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل هه‌ر به ئازاری؟
مێسی: نه‌خێر، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره رووداوانه بژین و به‌رگه بگرین، به تێپه‌ڕبوونی كات هه‌موو شتێك چاك ده‌بێته‌وه، جامی جیهانی بیره‌وه‌رییه‌كی خۆشه، خۆشترین یادگاری ئه‌وه‌یه له پاڵه‌وانێتییه دانه‌بڕێیت و وانه له‌و كه‌س و تیپانه وه‌ربگرین كه چۆن كار ده‌كه‌ن.
فیفا: هه‌ست چۆنه كاتێك ته‌مه‌نت گه‌یشته 30 ساڵ؟
مێسی: ده‌ته‌وێت راستییه‌كه‌ت پێ بڵێم، من هه‌رگیز بیر له ته‌مه‌ن ناكه‌مه‌وه، من ئێستا له روی ژیانی تایبه‌تی و كه‌سی خۆم و پیشه‌ی وه‌رزشیم زۆربه‌خته‌وه‌رم و هه‌ست به هیچ لاوازی نیگه‌رانییه‌ك ناكه‌م، من تا ته‌مه‌نم گه‌وره‌تر بێت له نێو یاریگه‌ش گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وم.
فیفا: ده‌كرێت رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئارجێنتینا به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر به یه‌كێك له یارییه مێژووییه‌كانی تۆ وه‌سف بكه‌ین؟
مێسی: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه زۆر گرینگ بوو، چونكه په‌یوه‌ست بوو به چاره‌نووسی به‌شداریكردنی ئێمه له مۆندیال، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنه‌كه‌وتباین نازانم چی روویده‌دا، ده‌بووه شكستێكی گه‌وره له بۆ من و پێكهاته‌كه و ته‌واوی خه‌ڵكی ئارجێنتینا.
فیفا: گرینگ‌ترین یاریت كامه‌یه كه تۆ رۆڵێكی گه‌وره‌ت تێدا بینیوه؟
مێسی: نازانم كامه‌یه، چونكه من چه‌ندان یاری باشم كردووه، له هه‌موو یارییه‌كانیش ئه‌وه‌ی له توانام دا هه‌بووه پێشكه‌شم كردووه، بۆیه ناتوانم هیچ كامێكیان هه‌ڵبژێرم.
فیفا: ئاستی گرووپه‌كه‌ت له مۆندیال چۆن ده‌بینیت؟
مێسی: ده‌توانین به‌رامبه‌ر كرواتیا به‌شێوه‌یه‌كی كراوه یاری بكه‌ین، چونكه ئه‌وان شێوازێكی هێرشبردن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆشایی و كرانه‌وه به ئێمه ده‌به‌خشێت، به‌ڵام واهه‌ست ده‌كه‌م ئایسله‌ندا به پلانێكی به‌رگری پته‌و و ناوه‌راستێكی توند رووبه‌ڕووی ئێمه ببنه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریاش له كیشوه‌ری ئه‌فریكاوه هاتووه و هه‌میشه له پاڵه‌وانێتییه‌كان سه‌ركێشی ده‌كه‌ن و كاری جیاواز و گه‌وره ده‌كه‌ن و پێشبینیكردن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریكا كه‌مێك قورسه.
فیفا: دوای گه‌یشتنی تانگۆ بۆ مۆندیال، سامپاولی گوتی مۆندیال ناسناوێك قه‌رزداری مێسیه، ئایا گوێت له‌م قسه‌یه بوو؟
مێسی: (به‌پێكه‌نینه‌وه) به‌ڵێ، گوێبیستی بوم، هیوادارم پێش ئه‌وه‌ی ژیانی وه‌رزشیم كۆتایی بێت ئه‌و قه‌رزه‌م وه‌ربگرمه‌وه.