یاریزانێک کێشە دەخاتە نێوان دوو وڵات

فیفا به‌ فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ هاته‌ ده‌نگ

حەکیم عەرەبی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەحرەین لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە دەستگیر دەکرێت و وەزارەتی دەرەوەی ئوستورالیاش رەخنە لەو بریارە دەگرێت و داوای ئازاد کردنی دەکات.

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ بەحرەین دوای ئەو ئاڵۆزیانەی لە وڵاتەکەی درووست بوون، بریاریدا کە نیشتیمانەکەی جێبێڵێت و لە ئوستورالیا نیشتەجێ ببێت و دوای ماوەیەکیش حکوومەتی ئوستورالتا بریاریدا کە ئەم یاریزانە وەکو کەسێکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا بکڕێت رەگەزنامەی وڵاتەکەیانی پشکەش بکەن، بەڵام حکومەتی بەحرەین لەو کاتەوەی کە حەکیم وڵاتەکەیانی جێهێشت داوای یاساییان لە پۆلیسی ئینتەرپۆل لە دژی تۆمار کرد و دوای ماوەیەک پۆلیسی ئینتەرپۆل توانی ئەم یاریزانە لە بانکۆکی پایتەختی تایلەندا دەستگیر بکرێت.

دوای دەستگیر کردنی حەکیم عەرەبی، دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە لە دادگادا بریاری سزای20  ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و پێویستە بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنرێتەوە، بەڵام وەزارەتی دەره‌وەی ئوستورالیا و هەروەها فێدراسیۆنی تۆپی پێ نێودەوڵەتی داوا دەکەن کە ئەم یاریزانە ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ئوستوراڵیا.

لەلایەن خۆیەوەش وەزیری دەرەوەی ئوستورالیا بە فەرمی لە رێگەی وەزارەتەکەیانەوە داوایان لە حکومەتی بەحرەین کردووە کە پێویستە حەکیم عەرەبی بە زووترین کات ئازاد بکرێت و رێگەی بدەن بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان.