سه‌رۆكی لالیگا هۆكاری رۆیشتنی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات
سه‌رۆكی رابیته‌ی لالیگا له لێدوانێكدا هۆكاری رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: به رۆیشتنی كریستیانۆ لالیگا بێ هێز نابێت، چونكه هێشتا ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌تری تێدایه.
خاڤێر تیباس سه‌رۆكی لالیگا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هۆكاری رۆیشتنی كریستیانۆ له یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا به‌هۆی كێشه‌ی باج بوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا.
تیباس گوتیشی: ره‌نگه هۆكاری دیكه هه‌بێت بۆ رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید، به‌ڵام كێشه گه‌وره په‌یوه‌سته به كه‌یسی خۆدزینه‌وه له باجدان.
تیابس ده‌شڵێت: رۆیشتنی كریستیانۆ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت، چونكه لالیگا و ریال مه‌درید زۆر له‌و یاریزانه گه‌وره‌ترن.
سه‌رۆكی لیگا، گوتیشی: چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا چه‌ندان ئه‌ستێره‌مان بینی له لالیگا رۆیشتن، كه‌چی لالیگا به‌هێزتر بوو، له ئێستاشدا لالیگا خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌یه به وێنه‌ی (لیۆنێل مێسی، ئانتوان گریزمان و لوكا مۆدریچ)، بۆیه رۆیشتنی كریستیانۆ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت.