پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 5 خاڵی هاوبه‌شی نێوان كریستیانۆ و نێیمار ده‌خرێته‌ڕوو
پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له یاریگه‌ی بێرنابیۆ، سیرچاوه‌یه‌كی راگه‌یاند 5 تایبه‌تمه‌ندی و خاڵی هاوبه‌شی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار دا سیلڤای بڵاو كرده‌وه.
گرینگ‌ترین خاڵی هاوبه‌شی نێوان كریستیانۆ و نێیمار:
1ـ هه‌ردووكیان عاشقی لێدانی پێناڵتی ـین:
یانه‌ی ریال مه‌درید له سه‌رده‌می كریستیانۆ رۆناڵدۆ چه‌ندان هێرشبه‌ر و ئه‌ستێره‌ی دیاری به‌ڕێكردن، كه‌چی تا ئێستا جگه له ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه هیچ یاریزانی دیكه بۆی نییه بێته سه‌ر تۆپ و لێدانی پێناڵتی جێ به‌جێ بكات، چونكه كریس خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ گۆڵكردن به لێدانی پێناڵتی هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، نێیمار دا سیلڤا هاوشێوه‌ی كریستیانۆ شێت و شه‌یدای لێدانی پێناڵتییه، له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ كاڤانی له‌سه‌ر پێناڵتی نێوانیان تێكچوو، به‌جۆرێك هه‌موو هه‌وادارێكی وه‌رزشی له جیهان هه‌ستی پێكرد، نێیمار وازی نه‌هێنا و فشاری بۆ سه‌ر ئۆنای ئێمرێ و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی دروست تا به فه‌رمی ئه‌ركی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مسۆگه‌ر كرد.
2ـ خۆشه‌ویستی پاره و سامان:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ 2 ساڵه فشارێكی زۆری بۆ سه‌ر به‌رپرسانی ریال مه‌درید دروست كردووه تا مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی زیاد بكه‌ن و هاوتای لیۆنێلی مێسی لێ بكه‌ن، ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام هه‌واڵی گه‌رمی میدیاكانی ئیسپانیا و ئه‌ورووپایه، به‌رده‌وامیش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بگه‌ێـته‌وه پرێمه‌رلیگ یان پاریس سانجێرمان، زۆرجاریش باسی خولی چینی ده‌كه‌ن، ئه‌م بابه‌ته گه‌یشتۆته دۆخێك كه هێشتا به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستیانۆ رانه‌گه‌یاندراوه.
له به‌رامبه‌ردا یه‌كێك له هۆكاره‌كانی رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا له بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به خۆشه‌ویستی بۆ پاره بوو كه هه‌رزوو روویكرده پاریس سانجێرمان، ته‌نانه‌ت میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نێیمار له (پی ئێس جی) له كۆشكێكی ئاڵتوونی زیندانی كراوه.
3ـ پاڵه‌وانی میدیاكان:
كریستیانۆ و نییمار هه‌میشه سه‌ردێڕی میدیاكانی جیهانن، هه‌رجاره و به جۆرێك ده‌بنه بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه و میدیاكان، نێیمار له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ پاریس كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆنای ئێمری و كاڤانی دروست كرد و به‌رده‌وامیش باسی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ سانتۆسی پێشوو و بارسێلۆنا ده‌كرێت.
له به‌رامبه‌ردا میدیاكانیش به‌رده‌وام باسی كریستیانۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌هۆی كه‌می مووچه‌كه‌ی هه‌ست به نیگه‌ران ده‌كات، هه‌رجاره و كریستیانۆ به جۆرێك بابه‌تی میدیاكانه.
4ـ خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین:
كریستیانۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه و ده‌ڵێت كۆڵ ناده‌م تا نه‌یكه‌مه 7 خه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی درێسه‌كه‌م یه‌كسان بێته‌وه كه هه‌مان ژماره‌ی درێسه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال.
له به‌رامبه‌ردا نێیمار دا سیلڤا، له پێناو تۆپی زێرین سه‌ركێشی به‌خۆی كرد و له مێسی و بارسێلۆنا دووركه‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیوای بردنه‌وه‌ی تۆپی زێرینی هه‌بێت په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد كه به ملیاران یۆرۆیان بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ خه‌رج كردووه.
5ـ له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی گۆڵكردن:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌گه‌رچی به 9 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی گرتووه، به‌ڵام له 6 یاری، 5 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی له‌ده‌ستداوه.
له به‌رامبه‌ردا نێیمار دا سیلڤا هاوشێوه‌ی كریستیانۆ 5 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی له 6 یاری له‌ده‌ستداوه.