هیگواین: کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆڤێنتۆس تێکیشکاندم
گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری ئارجێنتینی و ئه‌یسی میلان بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات كه یوڤێنتۆسی یانه‌كه‌ی پێشووی دوای هاتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ كردووه و به كردار هه‌وڵیانداوه له یانه‌كه ده‌ری بكه‌ن.
هیگواین لەبارەی رۆیشتنی لە یۆڤێنتۆس دەڵێت، ئه‌و كاته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاته یوڤێنتۆس به‌خۆمم گوت پێویسته بڕۆم، ململانێ‌یان كردم بۆ ئه‌وه‌ی تۆرینۆ جێبهێڵم، هه‌مووان ده‌زانن یانه‌كه منی ده‌ركرد، شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ من، هه‌موو شتێكم بۆ یوڤێنتۆس كرد و چه‌ند نازناوێكم له‌گه‌ڵیان برده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی رۆناڵدۆ یانه‌كه پشتی تێ‌كردم و نه‌یانویست به‌رده‌وام بم، منیش میلانم به باشترین چاره‌سه‌ر دانا، گاتوزۆ كه‌سێكی باشه و تۆپی پێی زۆر خۆش ده‌وێت، شانازیه كه‌له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا راهێنان ده‌كه‌م'.
هەروەها هێرشبەرەکەی رۆسۆنێری کە هاوینی رابردوو پەیوەندیی بە ریزەکانی ئەیسی میلانەوە کرد، گوتیشی 'هەستم کرد لە یۆڤێنتۆس تێکشکاوەم بۆیە ئەوان کریستیانۆ رۆناڵدۆیان کڕی، له چێڵسی ته‌نیا ماوریسیۆ ساری منی ده‌ویست، به‌ڵام له میلان سه‌رجه‌میان ئاره‌زووی منیان ده‌كرد، بوونی گاتوزۆ و مالدینی له‌و یانه‌یه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌م'.