نهێنییه‌كی ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی یوڤی ئاشكرا بوو
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا نهێنییه‌كی ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بڵاو كرده‌وه كه ده‌قی زانیارییه‌كانی له رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی وه‌رگرتووه.
له دوای كۆتایی گێمی یه‌كه‌می نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژووری جلگۆڕین كه له‌و گێمه‌دا ریال مه‌درید به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام دواده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌دا كریستیانۆ به‌ره‌و رووی گاریس به‌یل دێت و داوای لێ ده‌كات له گێمی دووه‌م زیاتر بجوولێت و خۆی ماندووبكات، به‌ڵام به‌یل ته‌نیا به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك وه‌ڵامی كریستیانۆ ده‌داته‌وه، كاتێك زیزۆ ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینێت و توڕه ده‌بێت و راسته‌وخۆ داوا له لوكاس ڤاسكێز ده‌كات خۆی بۆ گێمی دووه‌م ئاماده بكات.
زیزۆ له‌و یارییه‌دا له خوله‌كی 46ـی ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م گاریس به‌یل له نێو یاریگه ده‌رده‌هێنێت و ڤاسكێز ده‌خاته شوێنه‌كه‌ی.
دواتر ڤاسكێز له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه له نێو ناوچه‌ی سزای یوڤی له‌گه‌ڵ بنعه‌تییه تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت و راسته‌وخۆ لێدانی پێناڵتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید هه‌ژمار ده‌كرێت و كریستیانۆ به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و یانه‌كه‌ی بۆ هه‌شته‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.