نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر یاریی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، به فه‌رمی ناوبژیوانی یاریی جامی سووپه‌ری ئیسپانیای دیاریی كرد كه بڕیاریی به‌شێوازی چوون و هاتن به‌ڕێوه بچێت.
یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له 14ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت كه تێیدا یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس له كات 23:00 له یاریگه‌ی رامۆس سانچێز ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێڤییا.
یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له 18ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی پێنجشه‌ممه له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به فه‌رمی (مانزانۆ و هێرناندێز)ـی بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌م دوو یارییه ده‌ستنیشان كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر 11 جار جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بردۆته‌وه، له 2010 له‌گه‌ڵ سێڤییا له‌م جامه به‌یه‌ك گه‌یشتوون و بارسا بووه پاڵه‌وان.