"پێرێز تا پێنشجه‌ممه پلانی فرۆشتنی بێنزێما و به‌یلی داڕشتووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێز به گه‌رمی هه‌وڵه‌كانی بۆ فرۆشتنی گاریس به‌یل و كه‌ریم بێنزێما ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 28 ئابی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بڕیاریداوه له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه (بێنزێما و به‌یل) بفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان و پێرێز نیگه‌رانن له‌م سه‌ره‌تایه خراپه‌ی بێنزێما و به‌یل و تا دێت ناڕه‌زاییش له دژی ئه‌م دوو یاریزانه زیاتر ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕی 92 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌یل پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه، یانه‌ی ئارسێناڵیش ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی باشتر بكات.