به فه‌رمی ئه‌رسه‌لان جه‌لال به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ستنیشان كرا
ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 ئاداری 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی بڕیاری دا ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی نۆروه‌ی كه‌پ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان بكات.
ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ دووه‌مجاره پۆستی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان وه‌رده‌گرێت و یه‌كه‌مین راهێنه‌ری كورده له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان و عێراق نازناوی پاڵه‌وانێتی نۆروه‌ی كه‌پ ده‌باته‌وه، كاتێك له هاوینی 2015 له ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ نازناوی جامی نۆروه‌ی كه‌پی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان به‌رز كرده‌وه، پێشتریش هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له 2014 پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
پاڵه‌وانێتی نۆروه‌ی كه‌پ ساڵانه له مانگی ئاب له وڵاتی نۆ‌رویژ به‌به‌شداریی زیاتر له 70 هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت، تایبه‌ت ده‌بێت به‌م یاریزانانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له خوارووی 20 ساڵه، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بۆ ئه‌مساڵیش بۆ پێنجه‌مینجار به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌كات.